ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا چاوەڕێی فرۆشتنی ستۆدیۆکانی دەکات تا بتوانێت یاریزانێکی نوێ بکڕێت

چاڤی داوای شوێنگرەوەی گاڤی کردووە

بارسێلۆنا چاوەڕێی فرۆشتنی ستۆدیۆیەکانی دەکات، تاکو بتوانێت داواکارییەکی چاڤی جێبەجێ بکات و ناوەڕاستکارێک بۆ شوێنگرەوەی گاڤی بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەشی ئیسپانی ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا چاوەڕێی فرۆشتنی ستۆدیۆیەکانی یانەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سەرەتای ساڵی نوێ یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە یانەکەیان، کە کۆمپانیای Liberoـی ئەڵمانی نزیکە لەوەی ستۆدیۆیەکان لە یانە کەتەلۆنییەکە بکڕێتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت مچووی گاڤی و داهاتی فرۆشی ستۆدیۆیەکانی بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە سەرەتای ساڵی نوێ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ناوەڕاستکارێک بۆ شوێنی گاڤی بگوازێتەوە، کە بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دابڕاوە.

هەریەکە لە تیاگۆ ئالکانتارا و جیۆڤان لۆ سێلسۆ بەربژێرن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە بارسێلۆنا ببنە شوێنگرەوەی گاڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button