ئینگلتەرا

راهێنەری نیوکاسڵ: هەمووان دژی یانەکەی منن

Yariga App

ئێدی هاو راهێنەری نیوکاسڵ دەڵێت دەبێت یانەکەی خۆی لەگەڵ ئەوە رابهێنێت هەمووان دژایەتی دەکەن.

نیوکاسڵ نزیک بوو لە شکستهێنان بە پاریس سان جێرمان لە خولی پاڵەوانەکان بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئێمباپێ هەژمارکرد و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

ئێدی هاو  لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد وتی

ئەو دژایەتییەی دەکرێین، دەبێت بەکاری بهێنین وەکو هاندانێک بۆ خۆمان. لە راستیدا هەمیشە حەز دەکەم وەها بیر بکەمەوە کە هەموو کەسێک لە دەرەوەی یانەکە دژی ئێمەیە و ئێمە رکابەری هەمووان دەکەین. پێم وایە تا ئێستا ئەمە هاوکارمان بووە و ئەو زوڵمەی لێشمان کرا ئەگەر وا دەکات یاریزانەکان زیاتر هەوڵ بدەن ئەوە  بیرکردنەوەیەکی درووستە.

نیوکاسڵ هەمان ئاستی پارساڵ پێشکەش ناکات و دابەزیووە بۆ پلەی حەوتەمی پریمەرلیگ و لە خولی پاڵەوانەکانیشدا پێویستی بە بردنەوەی میلان و دۆڕانی پاریسە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button