ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی فەرمی برێنتفۆرد لەسەر چارەنووسی ئیڤان تۆنی

گەورەکانی پرێمەرلیگ چاویان لەسەرییەتی

یاریگا –

یانەی برێنتفۆرد نایەوێت تواناکانی ئیڤان تۆنی لەدەستبدات، ئارەزووی مانەوەی هێرشبەرەکەی دەکات.

تۆماس فڕانک، راهێنەری یانەی برێنتفۆرد، لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رۆژنامەی ستاندارت رایگەیاند، نایانەوێت ئیڤان تۆنی لەدەستبدەن، هیواخوازن یاریزانەکە لەگەڵیان بەردەوامبێت و برێنتفۆرد جێنەهێڵیت.

نامەوێت ئیڤان تۆنی لەدەستبدەم، هیواخوازم و پێموایە تۆنی لە مانگی یەک دەگەڕێتەوە و لەگەڵمان بەردەوامدەبێت لە یاریکردن.

ئیڤان تۆنی، بە هۆی شکاندنی رێساکانی قومارکردنی تایبەت بە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بۆ ماوەی هەشت مانگ راگیراوە، بەڵام بەم دواییە، مەشقەکانی لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێکردووەتەوە.

ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی نوێ سزای راگیرانەکەی کۆتایی دێت، ئارسیناڵ و چێڵسی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەری برێنتفۆرد دەکەن.

هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 5.60 ملیۆن یۆرۆ لە پیتەربرۆ یونایتدەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد، بە درێسی یانەکەی ئێستای بەشداری 124 یاری کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button