ئینگلتەرا

پۆچێتینۆ لە دژی بیرۆکی کڕینی پاڵمەر بووە

هۆکارەکەی لە میدیا ئینگلیزیەکانەوە ئاشکرا بووە

یاریگا –

لەگەڵ درەوشانەوەی لە چەند یارییەکی چێڵسیدا زوومەکان چوونەوە سەر کۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی و یاریزانی بلووز کە توانیویەتی هەر زوو بچێتە دڵی هاندەرانی یانەکەوە. بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە سەرەتا ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دژی کڕینی ناوبراو بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرت، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە پێی وابووە یاریزانی پێویستیان هەبووە بۆ هێڵی هێرشبەریی و نەیوستووە پاڵمەریش بهێنێتە تیمەکەیەوە. ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە لە ئێستادا پۆچێتینۆ سەرسامە بەوەی پاڵمەر لەگەڵ بلوز پێشکەشی دەکات.

هاوینی ڕابردوو یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە لە مان سیتیەوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆرد بردج پاش ئەوەی نەیتوانی پێگەی سەرەکییبوون لەژێر دەستی پیپ گواردیۆلا مسۆگەر بکات. نرخی گواستنەوەکەشی وەک لە میدیاکان باسی لێوە دەکرا، بڕی ٤٥ ملیۆن پاوەند بووە.

لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە لەندەنیەکە توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت و لە دوای نیکۆلاس جاکسن و رە‌حیم ستەلینەوە سێیەم گۆڵکاری یانەکەی پۆچێتینۆیە و هەر بە درەوشانەوەیشی لەگەڵ چێڵسی توانی سەرنجی گاریس ساوسگەیت ڕابکێشێت و بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی هەڵبژارەی ئینگلتەرا کرد لە مانگی ڕابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button