ئیتاڵیا

هیچ مەترسیەک لەسەر پێگەی ستیفانۆ پیۆلی نییە

یاریگا

یاری نێوان ئەیسی میلان و دۆرتمۆند لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ،بە بردنەوەی زەردەواڵەکان بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات. بەم ئەنجامە دۆرتمۆند گەیشتە قۆناغی شازدە و چانسی سەرکەوتنی میلان بۆ کەمترین ئاست کەم بووەوە.

رۆسێنەری سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی لە چامپیۆنزلیگ، لە سێریائەی بە هەمان شێوە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، هەربۆیە دەنگۆیەک هەیە ستێفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەکە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتادێلۆسپۆرت بڵاویکردەوە، پێگەی ستیفانۆ پیۆلی لە میلان لە مەترسیدا نییە. بەرپرسانی ڕۆسۆنێری باوەڕیان بە پیۆلی لەدەست نەداوە و ئەنجامە نائومێدکەرەکانی ئەم دواییە دەخەنە ئەستۆی قەیرانی پێکانی یاریزانەکان. بەم شێوەیە پیۆلی بەبێ هیچ نیگەرانییەک بەردەوام دەبێت لەسەر پۆستەکەی لە میلانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button