ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

ئەمشەو بێڵینگهام لاسایی زیدان دەکاتەوە

دەیەوێت بە تەواوەتی شوێنپێی زیزۆ بگرێت

بێڵینگهام دەیەوێت بە تەواوەتی شوێنپێی زیدان بگرێت و بڕیاریداوە لە هەموو شتێک لاسایی ئەو ئەفسانە فەرەنسییە بکاتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوێنێ سێشەممە جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە هەمان لاپچینی زینەدین زیدان نموونەی باڵای مەشق و راهێنانی دەکرد، ساڵی 1998 زیزۆ بەو لاپچینە یاریی دەکرد، کە کۆمپانیای ئادیداس بۆی دروستکردبوو، ئەو کۆمپانیایە سپۆنسەری بێڵینگهامیشە.

Image

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، ئەمشەو بێڵینگهام لە یاریی بەرامبەر ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ هەر بەو لاپچینەی زیزۆ یاریی دەکات، کە هەر بەهۆی سەرسامبوونی بە زیزۆ درێسی ژمارە 5 لە ریال مەدرید دەپۆشێت.

بێڵینگهام دەستپێکێکی نایابی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە یانە مەدریدییەکە شکاند، دۆن لەکۆی 15 یاری بە درێسی لۆس بلانکۆس 14 گۆڵی تۆمارکردووە.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/886060239804454

زیدان کە کۆمپانیای ئادیداس سپۆنسەریی بوو، ساڵی 1998 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆیەکەمجار لە مێژوودا بوونە پاڵەوانی مۆندیال و زیزۆ لەو مۆندیالە بەو لاپچینە تایبەتەی یاریی دەکرد، کە لە یاریی کۆتایی دوو گۆڵی بەرامبەر بەڕازیل تۆمارکرد.

بێڵینگهام لە سەردەمی یاریکردنی لە بۆڕووسیا دۆرتمۆند زیاتر لە جارێک رایگەیاندبوو، زیدان نموونەی باڵای ئەوە و دەیەوێت لاسایی زیزۆ بکاتەوە لە هەموو شتێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button