ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی کاریگەر گەڕایەوە لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا

''شتیگن بەشداری ناکات''

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێر شتیگن جارێکی دیکە بانگهێشتی لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا نەکرایەوە.

بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر پۆرتۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و ناوی تێر شتیگن، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی تێدا نییە.

تیر شتیگن بەهۆی پێکان بەشداری لە یاری رابردووی بارسێلۆنا لە بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ نەکرد، ئەمە یەکەمجاربوو لە وەرزی 2021-2022 شتیگن بەشداری یارییەکی بارسێلۆنا نەکات.

پشتی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە تووشی پێکان بووە و پێدەچێت تاوەکو ئێستا چاکنەبووبێتەوە. پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی یاری رابردوو، ئیناکی پێنا، بەشداری یارییەکە بکات.

لەلایەکی دیکەوە، سێرجی رۆبێرتۆ لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی بۆ نزیکەی مانگێک، بەهۆی پێکانی پووز.

بارسێلۆنا بە هاوبەشی لەگەڵ پۆرتۆ، سەرکردایەتی کۆمەڵەی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button