ئینگلتەرا

بەهۆی لاسایی کردنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ؛ هاوڕێیەکی مێسی رەخنەی توند لە گارناچۆ دەگرێت

'تێناگەم بۆچی لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکاتەوە'

یاریگا –

هاوڕێیەکی مێسی رەخنەی توند لە گارناچۆ دەگرێت و لەبارەی لاساییکردنەوەی دۆن لەکاتی ئاهەنگگێڕان دەڵێت ‘تێناگەم بۆچی لاسایی کریستیانۆ دەکاتەوە’.

ئارتۆرۆ ڤیدال، ناوەڕاستکاری چیلی پێشووی بارسێلۆنا کە یەکێکە لە هاوڕێیەکانی مێسی و پێشتر لە بلاوگرانا بەیەکەوە یارییان دەکرد، لە لایڤێکی لە تویچ دەڵێت :’من تاوەکو ئێستاش تێناگەم بۆچی لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکاتەوە، پێویستە ناوێک بۆ خۆی دروست بکات، چونکە گارناچۆ خۆی یاریزانێکی مەزنە و لە راستیدا ناوێکی گەورەیە’.

هەروەها لەبارەی لاساییکردنەوەی دۆن دەشڵێت :’شتێکی جوانە نموونەی باڵای خۆی هەیە، پێویستە رێز لەمە بگرین، بەڵام پێویستە ناوێک بۆ خۆی دروست بکات، نازنام چۆن دوای گۆڵکردن بیری دەکەوێتەوە لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکاتەوە، گۆڵێکی جوانی کرد بەڵام خۆزگە بە شێوەیەکی دیکە ئاهەنگی دەگێڕا’.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی ئارجێنتینی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە زۆربەی گۆڵەکانی لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکاتەوە و لەسەر شێوازی ئەو ئاهەنگ دەگێڕێت و زیاتر لە جارێکیش دووپاتیکردووەتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نموونەی باڵای ئەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button