ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆما گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەستی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەهۆی پێكانەوە دیبالا لە چەند یارییەكی ئەم وەرزەی رۆما بەشداری نەكرد.

بەپێی زانیاریەكانی كاڵچیۆ مێركاتۆ نوێنەرانی دیبالا گفتوگۆكانیان لەگەڵ رۆما بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نییە.

لە راپۆرتەكەی هەمان سەرچاوەشدا هاتووە، دیبالا نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ رۆما نوێ بكاتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یانە ئیتاڵییەكە ئۆفەرەكەی باشتر بكات.

یانە ئیتاڵییەكە دەیەوێت بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دیبالا لا بدات كە بۆ یانەكانی دەرەوەی سێریا ئەی تەنیا 12 ملیۆن یۆرۆیە.

یانە سعودیەكان گەورەترین مەترسین لەسەر رۆما و گرنگیەكی زۆر بە گواستنەوەی دیبالا دەدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button