ئینگلتەرا

پۆچێتینۆ وەڵامی نوێی پێیە لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی هێرشبەرێک لەم زستانە

ئۆسیمین زۆرترین دەنگۆی لەسەرە بۆ بلووز

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هێشتا عەوداڵی کڕینی یاریزانی زیاترە بۆ ڕیزەکانی ئەگەرچی لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بڕە پارەی بۆ ئەم مەبەستە خەرج کردووە.

بلووز بە دەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت و لەسەر ئاستی نێوخۆیی کە تاکە ڕکابەرێتی گەورەیە ئەم وەرزە بۆی بجەنگێت، هێشتا چەند پلە لە پێگەکانی گەیشتن بە یۆرۆپالیگ دوورە. بۆ چارەسەری بەشێک لە گرفتەکانی بیر لە کڕینی هێرشبەرێکی سوپەر دەکەنەوە. ناوی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری زۆرترین دەنگۆی لەسەرە بۆ پەلکێشکردنی بۆ ستامفۆرد بریج.

لە نوێترین لێدوانیدا، بەتایبەت دوای شکستە سەختەکەیان 4-1 لە میانی گەڕی سیازدهەمی پریمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بابەتی هێنانی هێرشبەرێکی نوێی باس کرد، بەڵام خۆی دوور گرت لە هەر دڵنیایی پێدانێک بە هاندەرانی چێڵسی و وتی:

گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی تر، شتێکە کە لەنێوان خاوەنەکاندا، بەڕێوبەری وەرزشیی و دەستەی ڕاهێنەراندا دەمانەوێت شرۆڤەی بکەین. پێموایە زۆر ڕاشکاوین لەوەی ئەگەر بڕیار بدەین بۆ چونە پێشەوە لە هەندێ یاریزان کە دەتوانن بەرەو پێشەوەمان ببەن یان کواڵیتیمان بۆ زیاد بکەن، ئەوەی کە ئێستا نیمانە.

رەنگە هەمان تیم و پێکهاتە وەک خۆی بهێڵینەوە.

چێڵسی کۆی سیازدە یاریی لەم وەرزە، پلەی دەیەمی ڕیزبەندییە و 22 گۆڵیان تۆمار کردووە. گواستنەوەی ئۆسیمین لە ناپۆلیەوە نزیکترین ئەگەرە له میرکاتۆی زستانە. لەم بارەیەوە تۆڕی وەرزشی یاریگا، بابەتەکەی بە وردیی خستووەتە ڕوو، خوێنەریبن:

ڤیکتۆر ئۆسیمین ئامانجی سەرەکی چێڵسییە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button