یاریگا

تانەکەی ئێڤەرتن پەسند کراوە

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی ئێڤەرتۆن بەهۆی یاسای دارایی خاوێن سزادرا، ئەو یانەیە تانەی لە سزاکەدا و دەنگۆیەکیش هەیە تانەکەیان پەسەند کراوە.

ماڵپەری فۆتبۆڵ نسایدەر لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە دۆسیەی سەرپێچییە داراییەکانی یانەی ئێڤەرتۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی یانەکەی شاری لیڤەرپوول تانەی لە بڕیارەکەدا، چاوەڕێ دەکرێت تانەکەیان پەسەند بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بە ئەگەرێکی زۆر، ئەو تانەیەی شین پۆشەکان پەسەند کراوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو سزاکەی ئەو یانەیە کەم بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button