چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێپێ بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەکات؟

گورزێکی کوشندە....

یاریگا –

ئەگەری هەیە پێپێی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی پۆرتۆ نەتوانێت بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا یاری بکات.

سبەی سێشەممە، لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، پۆرتۆی پۆرتوگالی لە یارییەکی گرنگ لە یاریگای مۆنجویک دەبێتە میوانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

بەر لەم یارییە، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە، پۆرتۆش بۆ کردکردنەوەی هەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی دووەم دێت، لەدوای ئەو شاختار خاوەنی 6 خاڵە و رۆیاڵ ئانتفیرپیش هیچ خاڵێکی کۆنەکردووەتەوە.

بەو هۆیە یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی زۆری هەیە، دۆڕانی هەرکامیان دەبێتە هۆی درووستبوونی مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.

یاری رابردووی نێوان پۆرتۆ و بارسێلۆنا

بەپێی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەگەری هەیە پۆرتۆ بۆ ئەو یارییە بێبەشبێت لە تواناکانی پێپیی پۆرتوگالی و بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید.

بەرگریکارە تەمەن 40 ساڵانییەکە دوو هەفتە لەمەوبەر لە رانیدا تووشی پێکان بووە، تا ئێستا بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت نەتوانێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانە کاتالۆنییەکە ئامادەبێت.

پێپێ سەرەڕای زۆری تەمەنی، بە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی یانەکەی دادەنرێت، لەم وەرزەش بە کردنی گۆڵێک لە تۆڕی گۆڵی یانەی رۆیاڵ ئانتفیرپ، بووە بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button