ئاسیاسعودیەگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پێرسپۆلیس

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لویس كاسترۆ راهێنەری یانەی نەسری سعودی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پێرسپۆلیس لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری پێرسپۆلیس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

یاری چوون لە نێوان هەردوو یانەدا لە یاریگای پێرسپۆلیس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسر كۆتایی هات.

بۆ ئەو یارییە یانە سعودیەكە لە تواناكانی هەریەك لە تالیسكا ، ئەلێكس تێلێس، سیكۆ فۆفانا و دەیڤد ئۆسپینا بێ بەش دەبێت.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ تیمەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەمیان گرتووە و پێرسپۆلیسیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر:

گۆڵپارێز: نەواف عەقیدی

هێڵی بەرگری: عەلی قاسم، ئێمریك لاپۆرت، عەلی لاجامی، سوڵتان غەنام

هێڵی ناوەند: مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، عەبدوڵا خەیبەری ، ئۆتاڤیۆ ، عەبدولرەحمان غەریب

هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، سادیۆ مانێ

بابەتی زیاتر

Back to top button