ئاسیا

لە سعودیە کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دی خیا دەکرێت

یاریگا

داڤید دی خیا، گۆڵپارێزی ئیسپانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بووەتە ئامانجی دوو یانەی سعودیە و ئەو دوو یانەیەش لە ئێستاوە کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی زۆرترین مووچە بوو لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، بەڵام هاوینی رابردوو ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لەبەر ئەوەی یانەکەی ئامادە نەبوو مووچەکەی پێشووی پێشکەش بکات.

دی خیا لەوەتەی هاوینی رابردوو بێ یانەیە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەک نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیە هەوڵی گواستنەویاندا، بەڵام هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هاوینی رابردوو یانەی نەسڕی سعودی ئامادەبوو بە مووچەی هەفتانە 600 هەزار یۆرۆ دی خیا بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام خواستی هاوژینەکەی لەسەر سعودیە نەبوو، بۆیە ئەو گۆڵپارێزە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری نەسڕ بەردەوام لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە لەسەر هێلە بۆ رازیکردنی، هەروەها بەم دواییە یانەی ئیتیفاقیش لەسەر داوای ستیڤن جێرار، راهێنەری ئینگلیزی یانەکەی ئامادەیی خۆی پیشانداوە ئەو گۆڵپارێزە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button