ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

كامرادا ناوی چووە مێژووەوە

بە بەشداریكردنی بەرامبەر فیۆرێنتینا

یاریگا –

فرانچێسكۆ كامرادا، یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە بەشداریكردنی بەرامبەر فیۆرێنتینا ناوی خۆی خستە مێژووی خولی ئیتاڵیەوە.

شەوی رابردوو ئەیسی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری فیۆرێنتینای كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی سێریائەی ئیتاڵیا.

لە خولەكی 83ی یارییەكەدا فرانچێسكۆ كامرادا لە جێگای لوكا یۆڤیچ هاتە نێو یاریگا.

بە بەشداریكردنی لەو یارییەدا كامرادا بوو بە بچوكتری یاریزان بە 15 ساڵ و 8 مانگ و15 رۆژ و 260 رۆژ لە سێریا ئەی ئیتاڵیا بەشداری بكات.

كامرادا ژمارەكەی پێشووی وێسدەم ئامیی شكاند كە بە 15 ساڵ و 274 رۆژ بەشداری لە یارییەكی سێریا ئەی كرد.

ساتی هاتنە ناوەوەی كامرادا

بابەتی زیاتر

Back to top button