ئیتاڵیائیسپانیا

فابریگاس لە یەکەم ئەرکیدا براوە بوو

Yariga App

سیسک فابریگاس لە یەکەم یاریدا وەکو راهێنەری کۆمۆی ئیتاڵی بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەست هێنا.

ئەستێرە مێژووییەکەی ئارسناڵ، بارسێلۆنا و ئیسپانیا هەفتەی پێشوو بووە راهێنەری یانەی کۆمۆ لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا.

کۆمۆ لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان دا، بەشێوەیەکی کتوپڕ راهێنەرەکەی دەرکرد و فابریگاسی کردە جێگرەوەی. ئەمشەویش لە یەکەم یاریدا بە گۆڵێکی کۆتا خولەک، کۆمۆ یارییەکەی بردەوە.

فابریگاس لە لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی هێنا لە هەمان یانەدا، دواتر بووە راهێنەری تیمی لاوانی کۆمۆ.  جێگرتنەوەی مۆرینۆ لۆنگۆ ی راهێنەری تیمی یەکەم لەلایەن فابریگاسەوە چاوەڕواننەکراو بوو چونکە لۆنگۆ لە کۆتا سێ یاریدا 7 خاڵی بە دەست هێنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button