ئەفریقاگرنگترین

ئەفریقای باشوور لە کێبڕکێی میوانداریکردنی مۆندیال کشایەوە

یاریگا –

ئەفریقای باشوور لە کێبڕکێی میوانداریکردنی مۆندیالی 2027ی خانمان کشایەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقای باشوور لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە، لە کێبڕکێی میوانداریکردنی مۆندیالی داهاتووی خانمان دەکشێتەوە و سەرنج لەسەر میوانداریکردنی مۆندیالی 2031 دادەنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و بەلجیکا بە هاوبەشی نیازی میوانداریکردنیان هەیە و هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیکیش خۆیان ئامادەکردووە و بەرازیلیش بە تەنیا دەیەوێت میوانداری مۆندیالی خانمانی 2027 بکات.

مشتومڕی زۆر لەسەر میوانداریکردنی مۆندیالی خانمان هەیە، چونکە بەراورد بە مۆندیالی پیاوان، تاوەکو ساڵی 2034 وڵاتی میواندار دەستنیشانکراوە.

بڕیارە لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو، ناوی وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2027 خانمان دیاریبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button