ئینگلتەرا

فرۆکەوانانی بەریتانی هاوکاری ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ دەکەن

یاریگا

بڕیارە فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانی یارمەتی ناوبژیوانانی ئینگلیزی بدەن بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانەی بەم دواییە لە خولەکە بۆیان دروستبووە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە چەند مانگی ڕابردوو ڕەخنەی زۆر لە ئاستی ناوبژیوانان و بەتایبەتی ناوبژیوانانی ڤیدیۆیی ڤار لە خولی نایابی ئینگلیزیدا گیراوە، هەروەها چەند ڕاهێنەرێکی ناسراوەکانی پریمەرلیگ، وەک دی زێربی، تێن هاگ و کلۆپ و ئارتێتا بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانییەوە ڕەخنەی زۆریان لێدەگرن.

ناوبژیوانانی ئینگلیزی پەنایان بۆ فڕۆکەوانەکان بردووە بۆ ئەوەی لە هەڵەکانیان دەرباز بن و زیاتر سەرنجیان لەسەر ئەو یارییانە بێت کە دەیانەوێت ناوبژیوانی بکەن. فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانی یارمەتی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ دەدەن بۆ ئەوەی لە کاتی فشاری یارییەکان و بڕیاردان وزەیەکی زیاتر و هیزێکی زیاتریان هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button