ئیسپانیائینگلتەرا

ئەو یاریزانەی مان سیتی کێ بووە کە مێسی هەمیشە پرسیاری لە ئەگوێرۆ کردووە دەربارەی؟

مێسی و ماسکیرانۆ زۆر لە بارەی یایزانێکی مان سیتیەوە پرسیاریان کردووە

یاریگا –

ئەفسانەکانیش سەرسامن بەو بەهرە نوێیانەی کە هەر لە سەرەتای دەرکەوتنیانەوە بە توانا و لێهاتووییانەوە رۆشناییەکان بۆ سەر خۆیان دەبەن.

رژۆنامەی تەلەگەرافی ئینگلیزی لە راپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە دوای پەیوەندیکردنی پیپ گواردیۆلا بە مان سیتی له ساڵی 2016، ئەستێرەکانی بارسێلۆنا چاوەکانیان خستە سەر یانە نوێیەکەی راهێنە ئەفسووناوییەکەی پێشووتریان و ئەو یاریزانانەی کە لە بەردەستیدا هەبوون.

تەلەگراف ئەو راسیە دەدرکێنێت کە هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و خافێر ماسکیرانۆی یاریزانانی ئەوکاتی بلاوگرانا، بەردەوام پرسیاریان لە سێرجیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتیمانییان دەکرد لەبارەی فیل فۆدنی لاوی تازەدەرکەوتووی ئەو وەختە.

رۆژنامەکە دەڵێت ئەو پرسیار و حەز-بە-شتزانییەی لای مێسی و ماسیکرانۆ دروست بوو بوو، بریتی بووە لەوەی فۆدن چۆن یاریزانێک بووە، گەشەکردنی و پێشفەچوونی تواناکانی.

سەرسامبوونی دونە ئەرجەنتینیەکە، ڕەنگە زێدەرۆیی تێدا نەبووبێت، بەوپێەی گواردیۆلا لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە فۆدنی خستە سەر سەکۆ ئەوروپییەکان و لە ساڵی 2017 کاتێک هێشتا تەمەنی 17 ساڵان بوو لە یارییەکیاندا بەرامبەر فاینۆرد بەشداریی پێکرد.

فۆدنی 23 ساڵ ئەم وەرزەی بە باشی دەست پێکردووە و لە کۆی15 یاری پریمەلیگ و چامپیۆنزلیگ پێنج گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.

پێپ ڕێنمایی تەکتیکی بە فۆدن دەدات له یارییەکی مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button