ئیسپانیا

ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی بەڕازیلی دەدات

یاریگا

مارکۆس لیۆناردۆی تەمەن 20 ساڵ و هێرشبەری بەڕازیلی یانەی سانتۆس، سەرنجی یانەی ڕیال مەدریدی بۆ خۆی راکێشاوە و میدکانی بەڕازیلیش باس لەوە دەکەن بووەتە ئامانجی یانە ئیسپانیەکە.

ڕۆژنامەی Globo Esporteـی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی یانەی سانتۆسی وڵاتەکەیان، بۆ زستانی داهاتوو دەست پێکردووە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەم هێرشبەرە لاوە هاوینی ڕابردوو نزیکبوو لە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی دۆخی خراپی یانەکەی لە ڕیزبەندی خولی بەڕازیل، یانەکەی رێگەی پێنەدا ریزەکانیان جێبێڵێت.

لیۆناردۆ بەڵێنی لە سانتۆس وەرگرتووە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت. ڕۆما چیتر ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نییە، بەڵام چەند یانەیەک لە خولی نایابی ئینگلیزی چاودێری دۆخی ئەو یاریزانەیان کردووە، هەروەها لەم دواییانەدا یانەی ڕیال مەدریدیش ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی مارکۆس لیۆناردۆی نیشانداوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بەرێوەبەری کارەکانی لیۆناردۆ بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئاگادار کردووەتەوە، بەرپرسانی سانتۆس ئامادەن بەرامبەر 15 تاوەکو 20 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

مارکۆس لیۆناردۆ لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 45 یاریی کردووە و خاوەنی 21 گۆڵ و 4 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button