ئیسپانیا

لاپۆرتا: چاڤی یاریزانی باشی بەردەستە

یاریگا

بەهۆی پێکانی گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا، گومانێک هەیە ئەو یانەیە لە داهاتوودا کێشەی بۆ دروست ببێت، بەڵام خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە بوچوونێکی جیاوازی هەیە.

دوای ئەوەی ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا تووشی پێکان بوو، دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەوە ئەو یانەیە دەیەوێت زستانی داهاتوو، یاریزانێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازێتەوە، بەڵام سەرۆکی یانەکە متمانەی بە یاریزانەکانی دیکەی یانەکەی هەیە.

خوان لاپۆرتا لەبارەی شوێنگرەوەی گاڤی دەڵێت

ئێمە پێکهاتەیەکی زۆر باشمان هەیە و چاڤی یاریزانی بەشی ئەوەندەی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە هەڵمەتێکی باش، هەروەها متمانەمان بە بەڕێوەبەری وەرزشی و ڕاهێنەر هەیە بۆ بڕیاردان سەبارەت بەو بابەتانە

بابەتی زیاتر

Back to top button