فه‌ره‌نسا

ئەو هاندەرەی گرۆسۆی بریندارکرد زیندانی کرا

هاندەرێکی یانەی مارسیلیای فەڕەنسی بە چوار مانگ زیندانی حوکم درا بەهۆی رووداوەکانی بەر لە یاری نێوان مارسیلیا و لیۆن کە تێیدا فابیۆ گرۆسۆی راهێنەری تیمی دووهەم بریندار کرا.

لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، کاتێک پاسی شاندی لیۆن گەیشتنە یاریگای مارسیلیا لەلایەن بەشێک لە هاندەرانەوە بە بەرد و کەلوپەلی دیکە هێرش کرایە سەریان. جگە لە شکاندنی پەنجەرەی پاسەکەیان، ئازار بە گرۆسۆ گەیشت کە تەنها مانگێک بوو ئەرکی لیۆنی وەرگرتبوو.

جگە لەو، نۆ هاندەری دیکە دەستگیرکران کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتوون بەڵام ئەوەی بەردەکەی هەڵداوە ئەو کەسە بوو کە زیندانی کرا.

لیۆن وەرزێکی زۆر خراپ بەڕێ دەکات و لە کۆتا ریزبەندی خولی فەڕەنسی دێت بە 7 خاڵ لە 11 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button