ئیسپانیا

ریال مەدرید بژاردەیەکی باوەڕپێنەکراو بۆ پۆستی راهێنەرایەتی دەخاتە روو

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوبەرانی یانەی ریال مەدرید، پەیوەندییان بە رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری یانەی برایتۆنەوە کردووە تاوەکوو سەرکردایەتی تیپەکەیان بکات.

گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش بڕیاری کۆتایی بۆ وەرزی داهاتوو نادیارە.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لەگەڵ ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئامادەیە دوای کۆتایی هاتنی وەرز گرێبەستەکەی واژۆ بکات، بەڵام ئێستا دەنگۆی ئەوەی کە ریال ئۆفەرێک بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات دەبیسترێت. بەڵام هێشتا روون نییە کە ئایا رێککەوتنی کارلێتۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی تۆپی پێی بەڕازیلی مانای ئەوەیە کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نابێت جگە لە جێهێشتنی ریال یان دەتوانێت لانیکەم وەرزێکی دیکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوام بێت.

بەڵام رۆژنامەی گۆڵی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرانی ریال مەدرید بە وردی چاودێری بارودۆخی دی زێربی دەکەن و تەنانەت لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییان لەگەڵ ئەم راهێنەرە لاو و درەوشاوە دروستکردووە.

ئاستە نایابەکەی لە یانەی برایتۆن سەرنجی زۆری لە تۆپی پێی ئەوروپادا راکێشاوە و ریال مەدرید پێی وایە ئامادەیە هەنگاوی داهاتوو لە ژیانی پیشەگەری و تۆپی پێیدا بنێت و بەو هۆیەوە گفتوگۆی لەگەڵدا کردووە.

پێشینەی سەرنجڕاکێشی دی زێربی لە پەروەردەکردن و کارکردن لەگەڵ بەهرەمەندە لاوەکان و توانای هاندانی ئەوان بۆ یاریکردن، یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کە وایکرد بەڕێوەبەرانی ریال بڕیاریانداوە لەگەڵیدا کاربکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button