بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

هیلال شوێنگرەوەی نێیمار دیاری دەکات

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی شوێنگرەوەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی دیاری دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی پێکانە کوشندەکەی نێیمار، یانەی هیلالی سعودی ئامانجییەتی رافینیای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ گواستنەوەی رافینیا، هیلال دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە دەرگای گفتوگۆکان لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە بکاتەوە.

ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە، لە هاوینی رابردوو چەند ئۆفەرێکی یانە سعودییەکانی بەدەست گەیشت، بەڵام سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردەوە و مانەوەی لە ئەوروپای هەڵبژارد.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لە ئەستێرەکەی بارسا، هەریەکە لە یاریزانان، جەیدن سانچۆی ئینگلیزی و ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیریش دوو پاڵێوراوی دیکەن بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار.

بارسێلۆنا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکانی پێویستی بە فرۆشتنی هەندێک یاریزان هەیە، دەکرێت رافینیاش بژاردەیەکی باش بێت، بەتایبەت کە ئێستا بەشێوەیەکی بەردەوام یاری ناکات.

رافینیا لە هاوینی 2022 بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدی ئینگلیزییەوە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە 61 یاری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی درووستکردووە. نازناوێکی لالیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیاشی لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button