ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند کرێی شەمەندەفەر بۆ 200 هاندەر لە ئەستۆ دەگرێت

یاریگا –

لە هەڵوێستێکی نوێدا ئێرلینگ هالاند خۆی خستووەتەوە بەر باسی میدیاکان و بە تەرخانکردنی برە پارەیەک پاڵپشتی پیشان دەدات بۆ یانەکەی سەردەمیی منداڵێتیی خۆی.

هالاند کە ئێستا تەمەنی 23 ساڵانە، هەر لە ساڵی 2005 تا 2016 واتا سەرەتاکانی یاریکردنی، لە یانەی (برێنە)ی وڵاتەکەی دەستی پێکرد. دواتر لە مۆڵدە درێژەی پێ دا و پاشان لە ڕێگەی ساڵزبێرگی نەمسایی و دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە زیاتر بەڕووی جیهادا تەقیەوە.

برێنە، یانەکەی منداڵیی هالاند ڕۆژی شەممەی داهاتوو یاریی چارەنووسسازیان هەیە لە پاشکۆی یارییەکانی گەیشتن بە خولی نایابی نەرویجی و لەوەتەی ساڵی 2006 یەکەمین جارە دەگەنە پاشکۆ. لەو پێناوەدا هێرشبەرەکەی ئێستای مان سیتی بڕی 175,000 کرۆنی نەرویجی (16,000$) دەبەخشێت بۆ کرێی هاتن و چوونی شەمەندەفەر بۆ 200 هاندەر بۆ پاڵشتی زیاتری برێنە.

رەنگە ئەو بڕە پارەیە شتێکی تەنها ڕەمزیی و مەعنەویی بێت بۆ پاڵپشتی یانەکەی سەرەتای تەمەنی. بەوپێیەی مووچەی هەفتانەی هالاند لەگەڵ مان سیتی، بە گوێرەی ئەو زانیاریەی ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی لە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ بڵاوی کردەوە، خۆی دەدا لە 375 هەزار پاوەند. سەرچاوەیتریش باس لەوە دەکەن لەو بڕە پارەیە زیاتریش وەردەگرێت.

لیستی مووچەی یاریزانانی مان سیتی کە زە سەن بڵاوی کردبووەوە:

بابەتی زیاتر

Back to top button