فه‌ره‌نسا

وادەی گەڕانەوەی زایر ئێمری ئاشکرا کرا

گورزێکی گەورە بۆ پاریس

یاریگا –

بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو لە یارییەکەیان بەرامبەر جیبرالتار، زایر ئێمری یاریزانی لاو، شیرینی یەکەمین یاریی و یەکەمین گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لێ تاڵ بوو

تۆزێک پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ لە پێگەی X وادەی گەڕانەوەی زایری ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە تا کۆتایی مانگی دیسەمبەری ئەم ساڵ دادەبڕێت لە یاریگاکان. بەوەش گەڕانەوەی دەکەوێتە دوای پشووەکانی زستان.

 

فەرەنسا بە فەرمی سەرکەوتووە بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024. بەرامبەر جیبرالتار زایری تەمەن 17 ساڵ یەکێک لە کۆی 14 گۆڵەکەی فەڕەنسای تۆمار کرد لە یەکەم بەشداریی خۆیدا لەگەڵ کەڵەشێرەکان.

بەهۆی ئەو پێکانەوە، زایر لە حەوت یاریی داهاتووی پاریس بێبەش دەبێت کە یاریی چارەنووسسازی چامپیۆنزیلیگیشی تیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button