یاریگا

چاڤی وادەی گەڕانەوەی دی یۆنگ پێش دەخات

یاریگا

فرەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە.

ناوەراستکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی ئەو پێکانەی لە رۆژی 23ـی ئەیلولی ئەمساڵ لە یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە لالیگا تووشی بوو، تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان و چاوەڕێش دەکرا ئەو یاریزانە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی SPORTـی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکانەکەی گاڤی ناوەڕاستکاری بارسا، جاڤی راهێنەری یانەکەی داوای لە تیمی پزیکشی یانەکەی کردووە، رێگەی گەڕانەوەی دی یۆنگ خۆش بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بارسێلۆنا، بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ دەگەڕێتەوە و دوای نزیکەی دوو مانگ بەشداری یاریی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button