ئینگلتەرا

ساوسگەیت چاوی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانە

ئەو پلەیەی هەرگیز هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بەخۆوە نەیدیوە

یاریگا –

وا دیارە ئاست و ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خواست و ویستێکی زیاتری بۆ گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەر دروست کردووە و دەیەوێت ئینگڵاند لە شوێنێکی بەرزتری سەکۆی جیهانیی ببینێت.

ئەمشەو کاتژمێر 10:45 خولەک بە کاتی کوردستان لە کۆتا هەفتەی یاریی کۆمەڵەکەی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ دەبێتە میوانی مەسادۆنیای باکوور. پێش یارییەکە، ساوسگەیت خواستی زۆری پیشان دا بۆ گەشتنیان بە پلەی یەکەمی ریزبەندی جیهانیی فیافا کە لە ئێستادا ئەرجەنتنینی پاڵەوانی مۆندیال دەستی بەسەردا گرتووە و ئینگلتەرایش چوارەمە، بۆیە گوتی

پاڵاوتنەکان تەواو بووە بۆ ئێمە (سەرکەوتوون بۆ یۆرۆ). بەو یارییانەی کۆتایی هەفتە ڕەنگە بچینە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی. ئەوەش واتا دوو پێگە لە دوای ئەو شوێنەی کە ئەمانەوێت، بۆیە نابێت هیچ یاریەک لەدەست بدەین.

بۆ ماوەی پێنج وەرزی لەدوای یەکە هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە پێنج یەکەمەکەی سەرووی ڕیزبەندیی مانگانەی فیفان.  لە پرسیاری ئەوەی ئایا چاویان لە پلەی یەکەمیە، ساوسگەیت وەڵامی دایەوە

بەڵێ، ئەوە پێویست بە بەردەوامیی هەیە و دەبێت لە پاڵەوانێتییەکان باش یاری بکەیت، چونکە پاڵەوانێتیەکان خاڵی زیاتریان لەسەرە. هەروەها دەبێت هەڵسوکەوتەکانی کاتی ڕاهێنان و دەرەوەی ڕاهێنانەکانیش یەک بخەیت. ئەگەر چاوت لە بوون بە یەکەمی جیهانیی بێت، هیچ بوارێک نامێنێتەوە بۆ کەمتەرخەمیی و بێ باکی.

شایانەی باسە ئینگلتەرا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتووە و لەو حەوت یارییەی ئەنجامیان داوە شەشیان بردووەتەوە و تەنها یەکسانبوونێک. لە مێژووی ڕیزبەندیی جیهانییشدا هەرگیز پلەی یەکەمیان وەرنەگرتووە. باشترین پێگەشیان پلەی سێیەمی بووە لە مانگەکانی ئۆگەست و سێپتەمبەری 2012 و، مانگەکانی سێپتەمبەر و ئۆکتۆبەری 2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button