فه‌ره‌نسا

بێنجامین مێندی داوای شایستە داراییەکانی دەکات

یاریگا

بێنجامین مێندی بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی، داوای شایستە داراییەکانی لە یانەکەی پێشووی دەکات.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە لە ساڵی 2021 بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر چەند ئافرەتێک، لە ریزەکانی مان سیتی دوورخرایەوە و دوو ساڵیش لە شایستە داراییەکانی بێ بەشکرا. بۆیە ئەو یاریزانە داوای مافەکانی دەکات.

هەژمارەی Mail Sport لە تۆری کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، مێندی بەهۆی پێنەدانی مووچەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن یانەی مانچێستەر سیتی، داوای سەرجەم شایستە داراییەکانی دەکات و رێکارەکانیشی بۆ ئەم مەبەستە دەست پێکردووە.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە دوای بێ تاوان بوونی لە بەرامبەر تۆمەتەکان، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی لۆرییێنتی وڵاتەکەی کرد و تاوەکو ئێستاش لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button