ئه‌ڵمانیا

ئالابا وەڵامی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بایرن میونشن دەداتەوە

یاریگا

ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی یانەی ریال مەدرید، دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەڵمانیا و پەیوەندی بە بایرن میونشن بکاتەوە.

بەرگریکارەکەی مێرنگی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دەداتەوە کە باس لە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکەن.

ئالابا لەبارەی ئەو دەنگۆیە دەڵێت

هەرگیز بیرم لەو بابەتە نەکردووەتەوە، لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشم و نامەوێت یانەکەم جێبێڵم، من و یانەکەم پرۆژەی خۆمان هەیە و تەنها بیر لە یانەکەم دەکەمەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button