ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دوا زانیاری لەبارەی دۆخی گاڤی ئاشکرا دەکات

ئێستا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

یاریگا –

گاڤی بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئێستا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا دوایین وردەکاری لەبارەی پێکانەکەی گاڤی بڵاوکردەوە. گاڤی لە یاری شەوی رابردووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی جۆرجیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، تووشی پێکانێکی سەخت بوو و بەناچاری یاریگای جێهێشت.

بارسێلۆنا روونیکردووەتەوە، بەستەری ئەژنۆی گاڤی پچڕاوە و ئێستا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. لە ماوەی داهاتوودا لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.

گاڤی لە خولەکی 26ی یاری شەوی رابردوو تووشی پێکان بوو، لەو یارییەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی بردەوە.

گاڤی لەم وەرزەدا بەشداری لە 15 یاریدا کردووە. دوو گۆڵی لە یانەکانی رۆیاڵ ئانتڤیرپ و ڤیاڕیال کردووە، جیا لەمەش دوو گۆڵیشی دروستکردووە.

گاڤی لە 29ی ئابی ساڵی 2021 لە تەمەنی 17 ساڵیدا، یەکەم یاری بە درێسی بارسێلۆنا کرد و لەو ساتەوە بەشداری لە 111 یاریدا کردووە و لە 89 یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی بووە.

لەو ساتەوە گاڤی حەوت گۆڵی کردووە و 12 ئەسیستیشی هەبووە. خاوەنی نازناوەکانی لالیگا و سوپەری ئیسپانییە، هەروەها خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵی 2022 بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button