ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

لە گرێبەستەکەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ بایر لیڤەرکوزن باسی ریال مەدرید کراوە؟

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ بایر لیڤەرکوزن ئاشکرابوو

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی چابی ئەلۆنسۆ و بایر لیڤەرکوزن ئاشکرا کرد و بەرپرسێکی یانە ئەڵمانییەکە دەڵێت ‘هیچ بەندێکی تایبەت بە ریال مەدرید لە گرێبەستەکەمان نییە’.

فێرناندۆ کارۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی رەتیکردەوە هیچ بەندێک لە گرێبەستەکەی چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری یانەکەیان لەبارەی ریال مەدرید هەبێت، دەڵێت:’هیچ بەندێکی تایبەت بە ئەگەری چوونی چابی ئەلۆنسۆ بۆ ریال مەدرید یان بایرن میونشن یان لیڤەرپوول نییە، ئێمە پێویستمان بە مەرجێکی وا نییە، ئەگەر ئەم سێ یانەیە ئەلۆنسۆیان ویست ئێمە ناچار بین رەزامەندیی بدەین، بەڵکو ئێمە پەیوەندییەکی باشمان هەیە و پێویستمان بە مەرجی لەم شێوەیە نییە’.

هەروەها بەرپرسەکەی یانە ئەڵمانییەکە گوتیشی :’ئێمە هیچ کەسێک ناچار ناکەین لە یانەکەمان بمێنێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە خۆی بیەوێت بڕوات، ئێمە هیچ مەرجێکمان لە گرێبەستەکەمان نەنووسیوە، بەڵام زۆر جار هەندێک رێککەوتنی زارەکی هەن کە لەناو گرێبەستەکان بە نووسراوی نابینرێن، ئێمە رێز لە ئەلۆنسۆ دەگرین و ئەویش دەزانێت ئێمە پڕۆژەیەکی جددیمان هەیە و ئەو لەگەڵمان دڵخۆشە و لە یانەکەمان دەمێنێتەوە’.

ئەلۆنسۆ (41 ساڵ) دوو ساڵە ئەرکی راهێنەرایەتی بایر لیڤەرکوزنی گرتووەتە ئەستۆ و لەم وەرزەی بۆندزلیگا تیپەکەی چابی دوای 11 گەڕ تاوەکو ئێستا تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە و 10 بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەدەستهێناوە و بە 31 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button