خوله‌کانی دیکە

بەهۆی یانەی شەوانەوە، سێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی چیک دوورخرانەوە

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی چیکیشیان لەگەڵدا بووە !

یاریگا –

ڤلادیمیر کۆوفال بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردەی چیک و چوونی بۆ یانەیەکی شەوانە، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە.

کۆوفال، ئەستێرەی وێستهام و جەیکوب برابیچ و یان کوچا لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی چیک دوورخرانەوە و گەڕانەوە ماڵەوە.

رۆژنامەی iSport بڵاویکردووەتەوە، هەرسێ یاریزان و تۆماس نیومان، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی چیک لە شاری ئۆڵۆمۆوچ، چیک درەنگانی شەو چووبوونە یانەیەکی شەوانە و ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیە.

رووداوەکە شەوێک دوای یەکسانبوونی هەڵبژاردەی چیک لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دێت.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، هەرسێ یاریزانی ناوبراو لەگەڵ چەند یاریزانێکی خولی ناوخۆیی سەردانی یانەی شەوانەیان کردووە.

لە بەیاننامەی یەکێتیی تۆپی پێی چیکدا هاتووە

سێ یاریزان بە تەواوی پێشێلی یاساکانی هەڵبژاردەی چیکیان کردووە. جەیکوب برابیچ، ڤلادیمیر کۆوفال و یان کوچا لە هەڵبژاردە دوورخرانەوە.

کۆوفال دەگەڕێتەوە لەندەن و ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر بێرنلی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button