ئیتاڵیا

ئەمجارەیان مەککەینی تووشی پێکان بوو

یاریگا

چیرۆکی پێکانی یاریزانانی لە ڕۆژی فیفا بەردەوامە، نوێترین قوربانی ئەم چیرۆکە وێستن مەککەینی یاریزانی ئەمریکی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیایە.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە، بۆیە لەسەر داوای خۆی راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێکانەکەی مەککەینی هێندە قورس نیە و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان، لە گەڕی داهاتووی سێریائەی ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button