ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو مانگ و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت

ریال مەدرید ئەنجامی پشکنینەکانی ڤینی راگەیاند

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تووشی بوو، نزیکەی دوو مانگ و نیو لە یاریکردن دادەبڕێت و تاوەکو مانگی فێبرایەر دادەبڕێت.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا، ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری راگەیاندووە، لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە و بەگوێرەی پێشبینی میدیا ئیسپانییەکان، ڤینی دوو مانگ و نیوی پێویستە تاوەکو دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ڤینی بەهۆی پێکانەکەی لە 13 یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبێت، ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی لە سعوودیە بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات، کە سەرەتای ساڵی نوێ لە سعوودیە دەکرێت. لە نۆ یاریی لالیگا و دوو یاریی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر ناپۆلی و یونیەن بەرلین) بێبەش دەبێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێستا نۆ یاریزانی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەردەست نین و ریال مەدرید لە کۆتایی ئەمساڵ بەهۆی پەتای پێکانەوە حاڵی پەرێشانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button