ئه‌وروپاگرنگترین

هالاند تووشی پێکان بوو

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی، بە هۆی پێکانەوە بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلاند یاری ناکات و پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

لە یاریی دۆستانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردەی نەرویج بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ، ئێرلینگ هۆڵاند لە پاژنەی چەپی پێیداتووشی پێکان بوو.

هێرشبەرەکەی مانچێستەر سیتی لە گێمی یەکەم لەسەر کورسی یەدەگ بوو و لە خولەکی 70ی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو، بەڵام تا کۆتایی لە یاریگادا مایەوە. راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە کە هالاند پاژنەی پێی ئازاری هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە لە یارییەکەی بەرامبەر سکۆتلاندا بەشداری نەکات.

یاری کردنی هالاند بێگومان مەترسی قورستربوونی پێکانەکەی زیاد دەکات، بە دڵنیاییەوە ئەمەش بە دڵی سیتی نابێت. پێکانەکەی هالاند کە ئەستێرەی یەکەمی نەرویجە و یەکەم هیوای گۆڵکردنی هەڵبژاردەکەیە، ئیسپانییەکانیشی نیگەران کردووە.

کۆمەڵەی A، پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024

لارۆخا پێشەنگی کۆمەڵەکەیە، بە یەکسانبوون بەرامبەر جۆرجیا لە یارییەکەی سبەینێدا، وەک پێشەنگ دەچێتە یۆرۆی 2024. سکۆتلاند کە رکابەری سەرەکی ئیسپانیایە، رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە و بە شێوەیەکی سروشتی بەهۆی ئامادە نەبوونی هالاند ئەرکەکەی ئاسانتری دەبێت. شکستی ئیسپانیا و سەرکەوتنی سکۆتلاند، پێشەنگی کۆمەڵەکە لە ئیسپانیا دەستێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button