ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانسو فاتی سەرنجی لەسەر بارسێلۆنایە

خەونە گەورەکەی فاتی کۆتایی نەهاتووە

یاریگا –

ئانسو فاتی دەیەوێت بگەڕێتەوە کاتالۆنیا و لەگەڵ بارسێلۆنا درێژە بە یاریکردن بدات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئانسو فاتی دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، ئامانجی یاریزانەکە ئەوەیە کاروانی وەرزشی لەگەڵ بارسا زیندووبکاتەوە.

لە ساڵی 2019 فاتی وەک ئەستێرەیەکی نوێی دەرکەوت و بە خێرایی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، چاوەڕواندەکرا ببێت بە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی یانەکەی.

بەڵام ئەو یاریزانەی بە مێسی نوێ ناودەبردرا، پێکان رێگری لە درەوشانەوەی کرد، پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی لەدەستدا و بوو بە یاریزانێکی یەدەگ.

سەرەڕای ئەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا، ئارەزووی دەکرد لەم وەرزە فاتی لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەڵام یاریزانەکە بە کورسی یەدەگ رازی نەبوو، لەناکاو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بڕایتنی ئینگلیزی کرد.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ بڕایتن دەستپێکێکی خاوی هەبوو، بەڵام پەیتا پەیتا رێگەی گۆڵکردنی دۆزیوەتەوە و بەردەوامە لە بەروپێشبردنی ئاستی. لەکۆی 644 خولەک یاریکردن 4 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەکە، فاتی هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ سەرنجی چاڤی بۆلای خۆی رابکێشێتەوە و لە وەرزی داهاتوو ببێت بە یاریزانێکی سەرەکی بارسێلۆنا، جیا لەوەش ئامانجییەتی بەشداری جامی نەتەوەکانی 2024 بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button