ئیتاڵیا

باستۆنی نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

ئالێساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان بەهۆی ئەو پێکانەی لە کەمپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی بووە، نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ڕۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، باستۆنی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی لە ماسولکەکانی قاچی لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تووشی پێکان بوو و دواجار بە ناچاری یاریگا و راهێنانەکانی بەجێهێشتووە.

دوای پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بەرگریکارەکەی ئینتەر نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. بۆیە جگە لە یارییە گرنگەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر مەسەدۆنیای باکوور، باستۆنی بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button