ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

ڤیدیۆ: هۆکاری شەڕەکەی مێسی و ئوگارتێ ئاشکرابوو

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، ئەرجەنتین میوانداری ئوروگوای کرد. یارییەکە بە شکستی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات.

ئوروگوای توانی بەم بردنەوەیە کۆتایی بە سەردەمی زێڕینی تانگۆ بهێنێت، کە 14 یاریبوو بەدوای یەک تووشی شکست نەبوو بوون، دوایین شکستیان بەر لەم یارییە، لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی رابردوو بوو بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سعودیە.

بەڵام یارییەکە کەشێکی ئارامی بەخۆیەوە نەبینی، لە بەشێکیدا گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە، گرژییەکان لەوکاتە سەریان هەڵدا کە پێکدادانێک لە نێوان رۆدریگۆ دی پاول و مانویل ئوگارتێی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان روویدا.

ئوگارتێ بە دەستی جوڵەیەکی دوور لە گیانی وەرزشی و نەشیاو دەکات، جیا لەوە سووکایەتی و جنێوی بەکارهێناوە، بە دی پاولی گوتووە؛ بچێت کارێکی ناشیاو بۆ مێسی بکات.

ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕە بوونی یاریزانانی ئەرجەنتین، بەتایبەت لیۆنێل مێسی، تا کار دەگاتە ئەوەی سەرکردەکەی تانگۆ قوڕگی یاریزانەکەی ئوروگوای دەگرێت.

پاش یارییەکە مێسی لەبارەی شەڕەکە گوتی:

پێم باشە هیچ نەڵێم، بەڵام ئەو جۆرە کەسانە پێویستە فێربکرێن، دەبێت لە گەورەکانیان فێری رێزگرترن بکرێن.

شەڕەکە بە ڤیدیۆ:

کاردانەوەی مێسی

بابەتی زیاتر

Back to top button