جیهانگرنگترینمۆندیال

ئێندریک یەکەم یاری بە درێسی بەرازیل کرد

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەرازیل بووە میوانی کۆڵۆمبیا، کە سامبیا بە ئەنجامی 2-1 تووشی شکستێکی سەخت بوو.

ئەوەی بۆ بەرازیلییەکان جێگای سەرنج بوو، ئێندریکی لاو بوو کە لە خولەکی 82ـی یارییەکە لە شوێنی رافینیا بەشداری کرد، یەکەم یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەکەی ئەنجامدا.

بە بەشداریکردن لەم یارییە، ئێندریک بوو بە چوارەم لاوترین یاریزان لە مێژوودا، یاری بۆ تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات.

لاوترین یاریزانان کە یارییان بۆ بەرازیل کردووە:

پێلێ: 16 ساڵ و 257 رۆژ
ئێدو: 16 ساڵ و 303 رۆژ
کۆوتینیۆ: 17 ساڵ و 28 رۆژ
ئێندریک: 17 ساڵ و 118 رۆژ

ئێندریک ئێستا یاریزانی یانەی پالمێراسی بەرازیلییە، بەڵام لە هاوینی داهاتوو دەبێت بە یاریزانی یانەی ریال مەدرید و درێسی یانە شاهانەییەکەی ئیسپانیا دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button