ئینگلتەرا

ئارتێتا رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە

یاریگا

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا، بەهۆی لێدوانەکانی دژ بە ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد، رەنگە رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە.

دوای یاریی نێوان نیوکاسل یونایتد و ئارسیناڵ، لە گەڕی یازدەی پرێمەرلیگ کە بە بردنەوەی نیوکاسل کۆتایی هات، دوای یارییەکە میکێل ئارتێتا راهێنەری گەنەرز، هێرشێکی توندی کردە سەر ستیوارت ئاتوێل ناوبژیوانی یارییەکە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو لێدوانانەی دژی ناوبژیوانی یارییەکە، ئەنجومەنی تۆپی پێ ئینگڵتەرا، داوای لە راهێنەرەکەی گەنەرز کردووە، تاوەکو رۆژی 21ـی ئەم مانگە دەرفەتی لە بەردەمە، بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ئەو تۆمەتانە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەگەر تا ئەو کاتە ئەنجومەنی تۆپی پێ ئینگڵتەرا بە بەڵگەکانی ئارتێتا رازی نەبوو، ئەو کات چاوەڕێ دەکرێت ئەو راهێنەرە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button