ئینگلتەرا

مەترسی لێبڕینی خاڵەکانی چێڵسی بەهێزتر دەبێت

یاریگا

لە چەند رۆژی ڕابردوو لە بەشی یەکەمی ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنییەکان ئاشکرا بوو کە ڕۆمان ئابرامۆڤیچ و ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییان بەیەکەوە هەبووە، هەرچەندە پەیوەندی نێوان ئەو دووانە بۆ چەندین ساڵ پشتڕاستکرایەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی تۆکمە نەبووە بۆ ئەوەی خاوەنی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا سزا بدرێت.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی ڕووبەڕووی پرسیاری نوێ بوونەتەوە سەبارەت بە ماوەی سەرۆکایەتی ڕۆمان ئابرامۆڤیچ و چۆنیەتی دارایی یانەکەی. زانیارییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە یانە ئینگلیزییەکە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی یارییە خاوێن، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە رەنگە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

ئەو دۆسیانەی کە بڵاوکراونەتەوە پەیوەندییان بە پێدانی دەیان ملیۆن پاوەند لەلایەن کۆمپانیاکانی ئابرامۆڤیچەوە هەیە و بەگوتەی شارەزایان، چێڵسی مەترسییەکی گەورەی لەسەرە بۆ لێبڕینی خاڵەکان ئەگەر ئەو ژمارانە بۆ یوفا و پریمەرلیگ ڕانەگەیەنن.

ئەم بڕە پارەیەی کە مشتومڕەکەی لەسەر دروست بووە، گوایە دراوە بە بەرێوەبەری کارەکانی ئێدین هازارد و کەسانی پەیوەندیدار بە ئەنتۆنیۆ کۆنتی و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی یانەکە. بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە گواستنەوەی ساموێل ئیتۆ و ویلیانەوە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button