کوردستانگرنگترین

یاریزانانی برایەتی بایکۆتیان شکاند و بۆ یاریی سبەی ئامادەن

کاپتنی برایەتی بۆ یاریگا: بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانمان پێدراوە

یاریزانانی یانەی برایەتی بایکۆتیان شکاند و دەڵێن ‘بەڵێنمان پێدراوە کێشە داراییەکانمان چارەسەر بکرێن’.

دوای ئەوەی شایستەی داراییەکانیان دواکەوتبوو، بەشێ یەکەمی پارەی گرێبەستەکانیان پێنەدرابوو لە سەرەتای ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تەنیا یەک مووچەیان پێدرابوو، یاریزانانی یانەی برایەتی دوێنێ سێشەممە بایکۆتی راهێنانەکانیان کرد، بەڵام ئەمڕۆ گەڕانەوە مەشقەکان.

بۆتان دەهام، کاپتنی یانەی برایەتی لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند:’بەڵێنمان پێدراوە لە دوو رۆژی داهاتوو کێشە داراییەکانمان چارەسەر بکرێن، بۆیە ئێمەش دەستمان بە مەشقەکان کردەوە و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر سەیدسادق ئامادەین’.

https://www.facebook.com/Brayatisportclub/posts/pfbid037fXevPfoaFR7cuh5Nbq5waUKkCKQ4C47DJ48QZWRBEVb1WjXbhV8MVEbvAq7FsDzl

برایەتی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی سێ یاری بردنەوەیەک و دوو دۆڕانی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی چواردەمی ریزبەندی دێت، وابڕیارە سبەی پێنجشەممە لە گەڕی چوارەمی خولەکە میوانداریی سەیدسادق بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button