جیهان

یاسایەکی نوێ بۆ ناوبژیوانان زیاد دەکرێت

یاریگا

یاسادانەرانی تۆپی پێ دەیانەوێت پێداچوونەوە بە یاسایەکی نوێدا بکەن، ئەویش رەخنەی بەردەوام دژی ناوبژیوان، دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکردنی یاریزان بۆ ماوەی 10 خولەک.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆردی نێودەوڵەتی یاساکانی تۆپی پێ دەیەوێت تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ناوبژیوانی لە تۆپی پێدا کەمبکاتەوە و بەنیازە پێداچوونەوە بە یاسای دەرکردنی یاریزان بۆ ماوەی 10 خولەک تاقیبکاتەوە.

یاسادانەرانی تۆپی پێ دەیانەوێت ئەو شێوازە جێبەجێ بکەن کە لەم دواییانەدا لە یاری ڕەگبیدا گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ناوبژیوانان، بەو پێیەش تەنها کاپتنی تیپەکە مافی ئەوەی هەیە نزیک بێتەوە و قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکات.

ئەم یاسایە پێشتر لە ساڵی 2019 تا ئێستا لە خولەکانی لاوان لە ئینگلتەرا کاری پێدەکرێت و تاوەکوئێستاش هەر بەردەوامە.

ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە لە دوو ساڵی جێبەجێکردنیدا جێگەی سەرنجە، بەڵگەکانیش باس لەوە دەکەن کە ناڕەزایەتی توندی یاریزانان بە ڕێژەی 38% کەمیکردووە.

هەروەها 72%ی یاریزانان و 77%ی ڕاهێنەران و 84%ی ناوبژیوانان داوا دەکەن درێژە بە یاسایەکی لەوشێوەیە بدەن و جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی ناوبژیوانان لەسەر هەموو ئاستەکان کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button