ئه‌مریکائینگلتەرا

لیڤەرپوول سەبارەت بە نونێز چ داوایەکی لە سوارێز کردووە؟

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، دەڵێت لە لایەن یانەی لیڤەرپوولەوە پەیوەندی پێوە کراوە و داوای لێکراوە یارمەتی داروین نونێز بدات.

نونێز لە یانەی بەنفیکاوە بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد ، بەڵام لە یەکەم وەرزی لەگەڵ تیپەکەدا نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت. ئەم دۆخە نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. رۆژ بە رۆژ رەخنە و فشارەکان لەسەری زیاتر بوون، هاندەرانی ئەم تیپەش نیگەران بوون لەوەی ببێتە کڕینێکی هەڵە بۆ یانەکەیان، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەش هەوڵیان دا هەموو رێگایەک تاقی بکەنەوە بۆ باشترکردنی دۆخی هێرشبەرەکەیان.

ئێستا سوارێز رایگەیاندووە کە راهێنەرانی یانەی لیڤەرپوول پەیوەندییان پێوەکردووە و داوایان لێکردووە کە وەک ئەستێرەیەکی پێشووی ئەم تیپە بەهانایانەوە بێت و لەگەڵ هاونیشتیمانەکەی گفتوگۆ بکات.

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی AUF TV ئەرجەنتینی کە ماڵپەری میرەر بڵاوی کردووەتەوە، گوتی:

نۆنێز توانایەکی زۆری هەیە. توانای تەکنیکی بەرزە و هێزی جەستەیی باشی هەیە، ئەو بە باشی ئەمەی دەرخستووە. کاتێک ساڵی رابردوو لە لیڤەرپوول لە دۆخێکی خراپدا بوو، لە لایەن لیڤەرپوولەوە پەیوەندیم پێوە کرا و داوایان لێکردم قسە لەگەڵ داروین بکەم. قسەم لەگەڵ کرد.  ئاگادارم کردەوە و پێم گوت بارودۆخ لە پرێمەرلیگدا چۆنە.

سوارێز لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

نونیز دڵێکی گەورەی هەیە و دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵم و پێی گوتم لەو ساتانەدا چی بەسەر هاتووە و باسمان لە دۆخەکە کرد. پێم گوت کە کاتێک هەڵبژاردەی نیشتمانیم بەجێهێشت، حەز دەکەم ئەو ژمارە 9 لەبەر بکات. ئێستا زۆر دڵخۆشم بۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button