ئاسیاسعودیە

بێنزێما راهێنەرێکی ئەرجەنتینی دەهێنێتە ئیتیحاد

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی, دوور نییە لە راگەیاندنی جێنشینی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ و بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان، هەڵبژاردەی کۆتایی ئەم یانەیە مارسێلۆ گایاردۆیە. ئەگەر شتێکی تایبەت روونەدات، مارسیلۆ گایاردۆی ئەرجەنتینی، بەم زووانە دەبێتە راهێنەری نوێی یانەی ئیتیحادی سعودی.

راهێنەرە بەناوبانگە ئەرجەنتینیەکە کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە یانەی ریڤەر پلێت ماوەی ساڵێکە بێ یانە ماوەتەوە، بەڵام بڕیارە ئەرکی راهێنەری یانەی ئیتیحاد بگرێتە ئەستۆ.

ئەوە 5 رۆژ پێش ئێستا بوو کە نونۆ سانتۆ لە ئیتیحاد دوورخرایەوە و دەگوترێت جگە لەوەی ئەنجامەکانی تیپەکە ئەوەندە باش نەبوون، ناکۆکییەکەشی لەگەڵ کەریم بێنزێما یەکێک بووە لە هۆکارە گرنگەکانی دوورخستنەوەی. ئیتیحاد زۆر بژاردەی بۆ جێگرەوەی نونۆ لەبەرچاو گرت، بەڵام لە کۆتاییدا، لەسەر گایاردۆ رێککەوتن، ئەم راهێنەرەش بڕیارە ببێتە یەکێک لە راهێنەرە خاوەن بەرزترین مووچەکانی جیهانی تۆپی پێ.

گایاردۆ پڕ دەستکەوت ترین راهێنەرە لە مێژووی یانەی ریڤەر و لە چەند مانگی رابردووشدا بژاردەی راهێنەرایەتیکردنی تیپە بەناوبانگەکانی وەک پاریس سانجێرمان و ناپۆلی و مۆناکۆ و سیڤیلیا و ڤیاڕیال بوو، بەڵام ئەگەر شتێکی تایبەت روونەدات، بەم زووانە لەسەر کورسی یەدەگی ئیتیحاد دەیبینین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button