ئیسپانیاسعودیەگرنگترین

ئەلڤارۆ مۆراتا باس لە پەیوەندی کردن بە یانە سعودییەکان دەکات

یاریگا-

ئەلڤارۆ مۆراتا ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ رادیۆی مارکا باس لە هۆکارەکانی نەڕۆشتنی بۆ سعودیە دەکات.

مۆراتا لەو بارەیەوە دەڵێت:

بیرم لەوە نەکردە بچمە یانەیەکی سعودی، ئۆفەرەکەیان گەورە بوو، بەڵام بڕەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ نەبوو، وەکو ئەوە لە رۆژنامەکان باس دەکرا.

سەبارەت بەوەی بۆچی ئەو بڕیارەتدا کە پەیوەندی نەکەیت بە یانە سعودییەکان، مۆراتا وتی:

لە پێناو مانەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەو بڕیاڕەمدا، من ویستم لە ئاتلێتیکۆ بمێنەوە و نازناوی گەورە بەدەست بهێنم، تاوەکو ناوم لە لیستی هەڵبژاردەی نیشتمانی بمێنێتەوە.

مۆراتا لەم وەرزەدا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید 14 یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی 12 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button