ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێکی ئیسپانی دەبێتە راهێنەری ئیتیحاد

یاریگا –

جولیەن لۆپیتگێ، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئیتیحادی سعودی.

دوای دوورخستنەوەی نونۆ سانتۆ، راهێنەری پێشووی تۆتنهام هۆتسپێرز، یانە سعودییەکە چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدابوو، تاوەکو کاروانی ئەم وەرزە تەواوبکات.

لە دوای دۆڕانی یاری رابردووی ئیتیحاد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر قوە جەوییە بە ئەنجامی 2-0، نونۆ سانتۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

چەند رۆژنامەیەکی سعودی باسیان لە شەڕە قسەی توندی نێوان سانتۆ و کەریم بێنزێما لە یاریگای فرانسۆ هەریری کرد، ئەمەش بووە هۆکاری دوورخستنەوەی.

لە وەرزی رابردوودا، لۆپیتگێ راهێنەری وۆڵڤز بوو و یارمەتیدان تاوەکو لە پرێمەرلیگ بمێننەوە، سەرەڕای جیابوونەوەی لە وۆڵڤز، کەچی لە ئینگلتەرا مایەوە و چاوی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ بوو، کەچی ئێستا لە ئیتیحادی سعودی نزیکە.

تاوەکو 25ی ئەم مانگە، ئیتیحاد هیچ یارییەکی نییە، تاوەکو ئەوکاتەش ئیتیحاد راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button