گرنگترینمۆندیال

ئێران 3-2 بەڕازیل: ریمۆنتادایەکی مێژووی

یاریگا

هەڵبژاردەی ئێران توانی بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر بەڕازیل، لە مۆندیالی خوار تەمەنی 17 ساڵان تۆمار بکات.

هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و بەڕازیل، لە یەکەم یارییان لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی خوار تەمەنی 17 ساڵان رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی سامبا دووجار تۆڕی گۆڵی ئێرانیان هەژاند و ئەنجامە دڵخوازەکەیان بەدەستهێنا.

نیوەی دووەمیش چاوەڕێ دەکرا پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو، بتوانێت گۆڵی زیاتر بکات، بەڵام هەموو پێشبینیەکان پێچەوانە دەرچوون و ئێرانیەکان توانیان سێ گۆڵ بکەن و ریمۆنتادایەکی مێژوویی بنوسنەوە.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی بەڕازیلی پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو، تووشی یەکەم دۆڕان بوو و لە بەرامبەردا ئێران یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button