ئیتاڵیا

پیۆلی: بەردەوامین لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانمان

یاریگا

ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلان پێیوایە، سەرلێشێواوی و پەلەکردنی یاریزانانی تیپەکەی ڕێگری لە سەرکەوتن دەکات.

میلان بۆ چوارەم یاری لەسەریەک لە خولی ئیتاڵیا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بە دوو گۆڵ لەگەڵ لێچی یەکسان بوو.

ستیفانۆ پیۆلی دوای ئەم یارییە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەرکەوت و باسی ئاستی تیپەکەی کرد. پیۆلی سەبارەت بە یارییەکە گووتی

لە گێمی دووەم بە شێوازێکی خراپ یاریمان کرد کە نابێت بەم شێوەیە بێت. دەبوو باشتر یارییەکەمان کۆنترۆڵ بکردایە. هەروەها چانسی ئەوەمان هەبوو لەگەڵ ڕیندەرز و ئۆکافۆر بە ئەنجامی 3-0 پێش بکەوین، بەڵام دیسانەوە زۆر پەلەمان کرد. گۆڵێکمان لە لێدانی گۆشە لێکرا هاوشێوەی گۆڵەکەی پاریسسانجێرمان بوو، بۆیە بەردەوامین لە دووبارەکردنەوەی هەڵە زیانبەخشەکانمان.

راهێنەرەکەی رۆسێنەری لەبارەی پێکانی لیاو گووتی

پێکانەکەی لیاو و کالابریا ماسولکەییە. من موسام ناردە ناو یاریگا، چونکە تاکە کەس بوو کە دەیتوانی لەبەرامبەر خێرایی و هێزی جەستەیی باندا لە لاکاندا بوەستێتەوە. ڕیندەرز کاتی باشی هەیە بۆ دەرچوونەکانی، زیرەکە و تەکنیکێکی باشی هەیە. پێموایە دەتوانێت لە هێڵی هێرشبردنیش کاریگەرتربێت. ئەمڕۆ گۆڵی تۆمارکرد و نەیدەتوانی زیاتر لەمە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button